كارتی نیشتمانی زانیاری لەسەر وەرگرتنەوەی كارتەكە بە هاووڵاتیان دەدات



بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانەی بەرواری وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانیان تاوەكو بەرواری 27ی ئەیلول ساڵی ڕابردووە كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و جەختیشدەكاتەوە، دەوام لە 2ی نیوەڕۆ بۆ 5ی ئێوارە هەیە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكان.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی بەرواری وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانیەكانیان تا (٢٠٢٢/٩/٢٧) ە، كارتەكانیان گەڕاوەتە و‎ بەرواری وەرگرتنەوەی لەژێر وەسڵەكە نووسراوە.

‎‏‎‏‎ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەك شەممەوە تا پێنج شەممە ‏‎‏‎لە كاتژمێر (٢)ی پاش نیوەڕۆ بۆ (٥)ی ئێوارە دەتوانن سەردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەكانیان‌.

ئاماژەی بەوەشكرد، ‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎پێداویستیەكانی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی بریتیە لە ‏‎ڕەگەزنامەی‌ عێراقی‌ ‏‎‏‎‏‎‏‎و پێناسی‌ باری شارستانی‌ و ‎‏‎‏‎‏وەسڵی‌ وەرگرتنەوەی‌ كارتی نیشتیمانیەكە، ناوی ئەو ‎‏‎‏‎كەسەی تۆمار كراوە بۆ وەرگرتنەوەكەی دەبێت هەر ئەو كەسە بچێتەوە بۆ كارتەكە.

لە سلێمانی نرخی 8 نان و سەمون دەكرێتەوە بە 1000 دینار
پێت لە سلێمانی نرخی 8 نان و سەمون دەكرێتەوە بە 1000 دینار
دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دەدات
دوات دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دەدات
پەیوەنیدر