ئاڕ تی بانک بۆ فرۆشتنی دۆلار بڕیاری نوێ‌ دەردەكات



بانكی بازرگانی هەرێم ئاشكرای دەكات، گەشتیاران و هاووڵاتیان دەتوانن داواكاری بە ئۆنلاین پێشكەش بكەن و دەشڵێت: “پێدانی دۆلار تەنها 2 هەزار دۆلار دەبێت”.

‎بانكی بازرگانی هەرێم (ئاڕ تی بانک) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گەشتیارانی عێراقی دەتوانن داواکاری ئۆنلاین لەکاتژمێر 8:30 بەیانی تا کاتژمێر 2:00 پاش نیوەڕۆ پێشکەش بکەن هەروەها دوای گەیشتن بەو سنوورە دیاریکراوەی، کە لە ڕۆژێکدا دەتوانن تێیدا خزمەت بکرێن.

ڕاشیگەیاندووە، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی داواکاری دادەخرێت و لە ڕۆژی دواتر دەكرێتەوە.

‎بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی، بانکی بازرگانی هەرێم، فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیارانی عێراقی بۆ مەبەستی گەشتوگوزار بەسنووری 2 هەزار دۆلاری ئەمریکی لەبری 7 هەزار دۆلار کەمکردەوە.

باشترین 8 خۆراك بۆ دابەزینی فشاری خوێن (زەخت)
پێت باشترین 8 خۆراك بۆ دابەزینی فشاری خوێن (زەخت)
ئەو تۆمەتبارەی دەستدرێژی‌ كردە سەر ژنێك ‌و وێنەشی گرت دەستگیركرا
دوات ئەو تۆمەتبارەی دەستدرێژی‌ كردە سەر ژنێك ‌و وێنەشی گرت دەستگیركرا
پەیوەنیدر