كارەبا بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕانكاری بەسەردا دێت



قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی دەستپێكی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بە درێژایی ئەو مانگە لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتیمانی لە پارشێوان بە یەك كاتژمێر پێشتر لە بانگی بەیانی و بە نیو كاتژمێر پاش بانگی بەیانی،كار بكرێت بە مۆلیدە ئەهلییەكان.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە فەرمانی قائیمقام بڕیاردرا بە گۆڕێنی كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، بەیانیان لە كاتژمێر ۷ بۆ ٨:٣٠ جگە لە ڕۆژە پشووە فەرمییەكان و نیوەڕوان لە كاتژمێر [ ۱۲ بۆ ۱ ]ی شەو دەبێت.

هاوكات لەكاتی دەستپێكی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بە درێژایی ئەو مانگە لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتیمانی لە پارشێوان بە یەك كاتژمێر پێشتر لە بانگی بەیانی و بە نیو كاتژمێر پاش بانگی بەیانی،كار بكرێت بە مۆلیدە ئەهلییەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە شاری سلێمانی خشتەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕا و بەهۆی پشووەكانەوە كاتی پێدانی مۆلیدە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆوە دەستپێدەكات.

شەپۆلی بارانی بەلێزمە دەگاتە هەرێم و زەنگی لافاو لێدرا
پێت شەپۆلی بارانی بەلێزمە دەگاتە هەرێم و زەنگی لافاو لێدرا
پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە فەرمی ڕەوانەی پەرلەمان كرا
دوات پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە فەرمی ڕەوانەی پەرلەمان كرا
پەیوەنیدر