“چوارشەممە سوور” ڕۆژهەڵاتی خوێناوی كرد



 

شەوی ڕابردوو ڕێوڕەسمەكانی چوارشەممە سوورە، دواین چوارشەممەی ساڵی كوردی و پێش جەژنی نەورۆز، لە زۆرینەی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین گۆڕدران و دەیان كەسیش بریندار بوون.

بەپێی سەرچاوە تایبەتە خۆجێیەكان، شەوی ڕابردوو لە شارەكانی مەهاباد، بۆكان، ورمێ، نەغەدە، پیرانشار، بانە، سەردەشت، سەقز، سنە، جوانڕۆ، دیواندەرە، كرماشان، سەرپێڵی زەهاو و چەند ناوچەی خۆپیشاندان بەڕێوەچوون.

لە زۆرینەی شوێنەكاندا پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا دروستبووە، لە سنە و سەقز دەسڕێژی گولە خۆپیشاندەران كراوە.

بەپێی سەرچاوەكان لە پێكدادانەكانی سەقز و سنە ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندار بوون.

خۆپیشاندەران لە شەوی چوارشەممە سوورەدا درێژەیان بە ئەو ناڕەزایەتییانەدا كە بەر لە شەش مانگ بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقزەوە دەستیانپێكردووە و بەچەندین شێواز درێژەی هەیە.

بەپێی ئاژانسەكانی ئێران، 27 كەس لە شەوی چوارشەممە سوورە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە چوار هەزار كەسیش بریندار بوون.

حیزب و لایەنە سیاسییەكان و چالاكەوانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات داوایان لە هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كردبوو ڕێوڕەسمەكانی جەژنی نەورۆز بۆ درێژەدان بە ڕاپەڕینەكانی ژینا ئەمینی بگۆڕن.

 

 

سودانی لەسەر مەزاری مام جەلال چی نووسی؟
پێت سودانی لەسەر مەزاری مام جەلال چی نووسی؟
حكوومەتی هەرێم لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
دوات حكوومەتی هەرێم لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر