نێچیرڤان بارزانی: كێشەكانی هەرێم بە یەكڕیزی چارەسەر دەبن



 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند،” دەبێت لە هەرێمی كوردستان كێشەكان بە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی چارەسەر بكرێن”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیداری سلێمانیدا وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، دەبێت لە هەرێمی كوردستان كێشەكان بە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی چارەسەر بكرێن.

وتیشی، هەموومان لە شكست و سەركەوتنەكان بەشدارین، هەرێمی كوردستان بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی لە هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق دەكات.
سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بە ئەوەش كرد، هیوادارین ڕێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی عێراق جێبەجێ‌ بكرێت، دەشڵێت، “خەڵكی هەرێمی كوردستان هەست ناكەن دەستوور جێبەجێ‌ كراوە”.

لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە سەرۆكی هەرێم وتی، دەبێت بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەگەڵ ئێران و توركیا گفتوگۆ بكەین.

رێنمایی تایبەت بەپێشوازی گەشتیاران لە جەژنی نەورۆزدا دەرچوو
پێت رێنمایی تایبەت بەپێشوازی گەشتیاران لە جەژنی نەورۆزدا دەرچوو
سودانی لەبارەی بەكارهێنانی خاكی هەرێمەوە هۆشداری توندی دا
دوات سودانی لەبارەی بەكارهێنانی خاكی هەرێمەوە هۆشداری توندی دا
پەیوەنیدر