ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی حەوتەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تیایدا ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتیيە سیاسيیەكان و بەرپرسانی باڵای حكومی و سەركردەی حزبەكان بەشداردەبن، بڕیاریە سەرۆكوەزیرانی عێراقیش لە دیدارەكەدا بەشداربێت.
بەپێی زانیاریەكان لە دیدارەكەدا كە لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی و لەلایەن پەیمانگای توێژینەوە ھەرێمی و نێودەوڵەتیيەكانی زانكۆكەوە بەڕێوەدەچێت زنجیرەیەك پانێڵ و گفتوگۆی كراوە ئەنجامدەدرێن لەلایەن بەرپرسان و شارەزایانی بوارە جیاوازەكانەوە.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی حكومەتی عێراق و سەرۆكی ھەرێم و سەرۆككۆماری پێشووی عێراق و ژمارەیەكی زۆر لە گەورە بەرپرسانی ھەرێم و بەغداد و نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان، لەگەڵ ژمارەیەك لە توێژەرانی ناوخۆ و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمریكا لە دیدارەكەدا بەشدار دەبن.
جگە لە پانێلە فەڕمیەكانی دیدارەكە، لە پەراوێزی دیدارەكەدا ژمارەیەك گفتوگۆ و كۆبوونەوە لە نێوان بەشدارانی دیدارەكەدا ئەنجامدەدرێن لەبارەی پرسە جیاوازەكان و ئاڵەنگاریەكانی بەردەم ھەرێم و عێراقەوە.
ئەوە حەوتەمین دیداری سلێمانییە بەڕێوەدەچێت و تیایدا ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتيیە سیاسیيەكان و بەرپرسانی باڵای حكومی و سەركردەی حزبەكان بەشداردەبن.
ئەو دیدارە لەكاتێكدایە كە كێشە ناوخۆییەكانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و هاوكات كێشەكانی هەرێم و بەغداش بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.