بارزانی و سودانی ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق ڕادەگەیەنن



دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕێككەوتنی عێراق و هەرێم ڕادەگەیەنن و مەسرور بارزانی دەڵێت: “باسیان لە میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجە وەكو خۆی كردووە”.

محەمەد شیاع سودانی، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێشتا كارەساتی هەڵەبجە لە ویژدانی عێراقییەكان ماوەتەوە و پێویستە حكومەتی عێراقیش بەرامبەر قوربانیانی ئەو كارەساتە پابەندی بەرپرسیاریەتییەكانی بێت، بۆیە دوێنێش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجەمان پەسەندكرد.

ڕاشیگەیاند، لە گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوی باشیان بڕیوە و بەردەوامیش دەبن تا چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان.

وتیشی، “ماددەی 140 بەشێكە لە ڕێككەوتنی سیاسی نێوان لایەنەكان و بودجەیەكیان تەرخانكردووە بۆ ئەو لیژنەی پێكهاتووە بۆ جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی ئەو ماددەیە”.

لای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە هەموو عێراق بەگشتی دەكەم بۆ پەسەندكردنی بودجە و هیوادارم ئەنجوومەنی نوێنەرانیش ئەو بودجەیە پەسەندبكات، كە لە بەرژەوەندی هەموو خەڵكی عێراق دایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە چوارچێوەی ئەم بودجەیەدا دەتوانین هەنگاوی دیكەش بنێین بۆ چارەسەركردنی خاڵەكانی دیكە، وەكو یاسای نەوت و غاز.

ئاشكرایكرد، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق باسیان لە میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجە وەكو خۆی كردووە و هەردوولا لە گفتوگۆكردن و هاوكاریكردن بەردەوام دەبن.

ئەنشیلۆتی بۆ یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەقسەی پێرێز دەكات
پێت ئەنشیلۆتی بۆ یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەقسەی پێرێز دەكات
وەزیری دارایی: هیچ مووچەیەک دوانەکەوتووە
دوات وەزیری دارایی: هیچ مووچەیەک دوانەکەوتووە
پەیوەنیدر