ڕاپۆرتە ئیسپانییەكان هەواڵی نوێ سەبارەت بە پرسی ئەو پارەیەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە خۆسێ ئینریكێز جێگری سەرۆكی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانی لە فیدراسیۆنی ئیسپانیای داوە، ئاشكرا دەكەن.
كۆمپانیای ئێل كۆنفیدێنسال ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی باجی ئیسپانیا گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە بەرشەلۆنە تا ٧ كۆمپانیای بازرگانی جیاوازی بەكارهێناوە، تا زیاتر لە حەوت ملیۆن یۆرۆ بگەیەنێتە نێگریرا و كوڕەكەی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠١٨.
ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئیسپانییەكە دەڵێت، كۆمپانیاكان لەكاتی شیكردنەوەی جوڵە ژمێریارییەكانی یانەی بەرشەلۆنەدا بۆیان دەركەوتووە كە دوو كۆمپانیا لەژێر كۆنترۆڵی خودی نێگریرادا بوون و كۆمپانیایەكی تر لەلایەن كوڕەكەیەوە خاوەنداریی كراوە.
لێكۆڵینەوەكانی ڤێرجینیا سانچێز داواكاری گشتی، تا هەفتەی ڕابردوو سێ كۆمپانیای تری ئاشكرا كردبوو كە یەكێكیان لە ژێر دەسەڵاتی كوڕەكەی نێگریرادا بووە.
داواكاری گشتی ئیسپانیا داوای لە لویس ئێنریكی و ئێرنێستۆ ڤالڤێردی هەردوو ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە كردووە، لە دۆسێی نێگریرادا قسەی خۆیان بكەن.
هۆكاری ئەمەش بۆ خواستی دڵنیابوون یان ڕەتكردەوەی ئەو ڕاپۆرتانە دەگەڕێتەوە، لەبارەی ئەو نابژیوانانەی لەو ماوەیەدا پارەیان بەدەست گەیشتووە.