مەلا بەختیار: پارتی بە سیاسەتی حاكمییەت و یەكێتی بە سیاسەتی ئۆپۆزسیۆن مامەڵە دەكەن



مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی و پارتی ناتوانن بەڕێككەوتن و پەیوەندییەكانی ڕابردوو، ئەركە هاوبەشەكانی ئێستا و داهاتوو، ڕاپەڕێنن.

مەلا بەختیار، لەگەڵ ڕۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتی بەریتانیا، بەئامادەبونی جەیمس ئۆتس، لەتیمی كونسوڵخانە، گفتوگۆیان سەبارەت دۆخی ئێستای كوردستان، یەكێتی، پەیوەندییەكانی كوردستان و عیراق و پڕۆژە یاسای پەسەندكراوی بودجە كرد.

مەلا بەختیار ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، تا ئێستا عیراق ستراتیجێكی دارایی ڕوونی نییە، نە بۆ بازاڕ، نە بۆ بودجە، نە بۆ پەیوەندییە ئابورییەكانی لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و دەورووبەر.

وتیشی، “عێراق ئاگای لەدارایی خۆیشی نییە، بەرادەیەك لەدوای ڕووخانی سەدام تا ئێستا ٣٠٠ ملیار دۆلار دزراوە و تازە بەتازە لە هەوڵدان بۆ گێڕانەوەی بەشێك لەپارەكان. هەر بۆیە ئەم سیاسەتەی ئابووری عێراق، لەسەر پەسەندكردنی بودجە و هەم لەپەیوەندی ئابووری كوردستان و عێراقیش ڕەنگیداوەتەوە. راستە لەكوردستانیش هەڵەمان هەیە و یەكێكیش لەهەڵەكان گومرگە، كە بەپیی دەستوور سەر بەعیراقە و لەگەڵ حكومەتی ناوەندی رێكماننەخستووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێكی تر مەسەلەی نەوت و غازە، كە تائێستا عێراق دڵنیانییە، نە لەنرخی فرۆشتنەكەی و نە لەچۆنێتی خەرجكردنی پارەكەی، هەربۆیە كۆی بودجە هەم لەعیراق و كوردستانیش بە كێشەوە تێدەپەڕێت.

مەلا بەختیار، ڕێككەوتنی كوردستان و بەغدادی بە گرنگ ناوبرد و ڕوونیكردەوە، بەوشێویە داهاتی نەوت و غازی كوردستان بچێتە سەر داهاتی ناوەندی عێراق و لەوێوە بەشی پەسەندكراوی كوردستانی لێبدرێت و وتی، “باوەڕموایە حكومەتی كوردستان، دەرسی لەهەڵەكانی خۆی وەرگرتووە و ڕاستگۆیانە لەگەڵ ئەم ڕێككەوتنە دەڕوات. بەڵام بێگومان ئەگەر كێشە سیاسی، ئیداریی و داراییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی چارەسەر نەكرێ، ئەوا بە نێگەتیڤی لەسەر كۆی پرسەكان دەشكێتەوە”.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی، مەلا بەختیار، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بەداخەوە لەدوای مام جەلال، پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی تا هاتووە ئاڵۆزی تێكەوتووە و وتی، “سەرچاوەی كێشەكان بە دوو خاڵ دەبینم، یەكەمیان ئەوەیە پارتی بە سیاسەتی حاكمییەت و یەكێتیش بە سیاسەتی ئۆپۆزسیۆن مامەڵە لەگەڵ یەكتری دەكەن. ئەمەش هەردووكی هەڵەیە”.

جەختیشیكردەوە، یەكێتی و پارتی لەقۆناغ و هەلومەرجێكی ناوخۆیی، هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیداین، بەتایبەت لەشەڕی ئۆكراینا بەدواوە، بۆیە یەكێتی و پارتی ناتوانن بەڕێككەوتن و پەیوەندییەكانی ڕابردوو، ئەركە هاوبەشەكانی ئێستا و داهاتوو راپەڕێنن. بەڵكو دەبێت فۆرمێكی نوێ و ئامانجی نوێ، لەئاست هەلومەرجی ئەم قۆناغ و سەردەمە، بدۆزنەوە بۆ ڕێككەوتن.

بەرشەلۆنە لە تێوەگلانی تەواوەتی نزیك دەبێتەوە
پێت بەرشەلۆنە لە تێوەگلانی تەواوەتی نزیك دەبێتەوە
بارزانی نیوەڕۆ خوانێك بۆ سودانی ڕێكدەخات
دوات بارزانی نیوەڕۆ خوانێك بۆ سودانی ڕێكدەخات
پەیوەنیدر