سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەربارەت بە هاتنی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، نیازپاکیی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە.
مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پاش گەیشتنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی كوردستان، لە تویتێكدا بەخێرهاتنی كرد “لە یەكەم سەردانی فەرمیدا بۆ كوردستان” و ڕاشیگەیاند، ”نیازپاکیی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە.”
ئاماژەی بەوەشكردووە، پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە، بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو.”
مەسرور بارزانی دەشڵێت: “با لەسەر ئەم بنەمایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.”
I welcome @mohamedshia on his first visit to the Kurdistan Region. The PM’s goodwill is recognized and important to restoring trust. The federal budget bill and progress on oil and gas give us stakes in our finances and lay foundations for deeper ties.
Let’s build on them -mb. pic.twitter.com/GibjriUGCl
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) March 14, 2023