شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ‌ ڕۆژی چوارشەممە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە و ئەگەری بەرزبونەوەی ئاویش هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی چوارشەممە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی توركیا ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلە ئاستی دابارین لە تەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەڕێژەی مامناوەند و هەندێك كات لێزمە باران دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، “زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچەشاخاوییەكان و قەزاو ناحییەكانی پارێزگاكە دەبێت بەراورد بە ناوچەكانی دیكە، لەكاتی دابارین پێشبینی بەرزیونەوەی ئاستی ئاو دەكرێت، كاریگەری ئەم شەپۆلە درێژدەبێتەوە بۆ ڕۆژی پێنج شەممە و باران لەناوچەی جیاجیا دەبارێت بەڕێژەی كەمتر”.

چالاكوانانی هەڵەبجە چۆن ئازاد كران؟
پێت چالاكوانانی هەڵەبجە چۆن ئازاد كران؟
بەغدا بەزووترین كات 400 ملیارەكە لە هەرێم دەستێنێتەوە
دوات بەغدا بەزووترین كات 400 ملیارەكە لە هەرێم دەستێنێتەوە
پەیوەنیدر