بەغدا بەزووترین كات 400 ملیارەكە لە هەرێم دەستێنێتەوە



بەغدا چۆن 400 ملیارەكە لە هەرێم وەردەگرێتەوە؟

دواجار دوای مشتومڕێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان و بەغدا وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق بڕی 400 ملیاردینارەكەی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان.
ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، ئەو 400 ملیار دینارەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە بەشێوەی قەرزە.

ڕاشیگەیاند، ئەم بڕیارە لە مانگی 11 و 12ی ساڵی رابردوو دراوە، بەڵام دواتر لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگیرا و پارەكە نەهات بۆ هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “دوای راگرتنی پارەكە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بڕیاری دادگەی فیدراڵیشی بەسەردا هات، ‘بۆیە حكومەتی عێراق چارەسەری یاسایی دۆزییەوە، كە تووشی بەریەككەوتن نەبێت لەگەڵ بڕیاری دادگە و لەسەر ئەم بڕیارەی خۆشی سوور بێت كە پێشتر داویەتی”.

سەبارەت بە خەرجكردنی 400 ملیار دینارەكەش، ڕێباز حەملان دەڵێت “پارەكە بۆ مووچە تەرخان دەكرێت و بۆ هیچ بابەتێكی دیكە بەكارنایەت و مووچە لە كاتی خۆیدا دابەش دەكرێت”.
لەلایەكی دیكەوە غەیاس سوورچی سەركردە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئاژانسەكانی عێراقی ڕاگەیاندووە ئەو 400 ملیار دینارە بە قەرز دراوە بەهەرێمی كوردستان بۆ مووچە بۆ دوو مانگی رابردووە، لەگەڵ بودجەی 2023 هەژماركراوە، هەر كاتێك بوودجە چووە بواری جێبەجێكردنەوە ڕاستەوخۆ یەكسەر ئەو 400 ملیار دینارەی لێ دەگێڕێتەوە.

شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دژوارترین ساختەکاری دۆلار لە مێژووی ئەمریکادا
دوات دژوارترین ساختەکاری دۆلار لە مێژووی ئەمریکادا
پەیوەنیدر