پسپۆڕێكی زانستی خۆراك باسی سوودەكانی تۆو ی كەتان دەكات و دەڵێت، دەنكی كەتان بێجگە لە یارمەتیدانی دابەزاندنی كێش گەلێك سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ چی كوتراوی یان كوڵاوی یاخود زەیتەكەی ۰
بەها خۆراكیەكانی : بڕێكی زۆر كەم وزەی تێدایە دەوڵەمەندە بە چەوریە ناچڕەكان وەك ئۆمێگا سێ و ئۆمێگا شەش و مادەی دژەئۆكسانەكان و ڤیتامینەكانی وەك : ( D , E ,A , B ) لەگەڵ كانزەكان وەك ئاسن ، مەگنسێوم ، مەنگەنیز ، كالسێوم، لەگەڵ بڕێكی زۆرلە مادە ڕیشاڵیەكان و ڕێژەیەكی كەم كاربۆهیدرات و بڕێك پڕۆتین ۰
– گرنگترین سوودەكانی دەنكی كەتان ئەمانەن :
1 ـــ یارمەتی دابەزاندنی كێش : چونكە دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵییەكان كە یارمەتی زوو تێر بوون دەدات هەروەها چەورییە ناچڕەكان كە زۆر بە سوودن بۆ جەستە لەگەڵ بڕێكی كەم لە وزە .
2 – بەهێزكردنی تەندروستی دڵ : یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن و خۆپاراستن دەدات لە جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشی تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان ۰
3 – یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، چونكە ڕیشاڵەكانی ناوی ڕێگە دەگرن لە هەڵمژینی چەورییە خراپەكان جگە له بوونی ئۆمێگا سێ بە ڕێژەیەكی زۆر .
4 – چارەسەری قەبزی : دەنكی كەتانی كوتراو بۆ نەهێشتنی قەبزی بەكار دێت ، هەروەها دەكرێت بكرێتە ناو نان و سەموون و زەڵاتە و ماستەوە . .
5 – بەهێزكردن و چالاك كردنی بەرگری جەستە ؛ چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزا و ماددە دژە ئۆكسانەكان و ماددە ڕیشاڵییەكان .
6 ـــ توێكڵی كەتان ڕۆڵی هەیە لە خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە .
7 ــ كەمكردنەوەی نیشانەكانی تەمەنی نائومێدی لە خانمان دوای وەستانی سووڕی مانگانە ، هەروەها بە سوودە بۆ یارمەتی دانی چارەسەری تێك چوونی هۆرمۆنەكان و لاوازی سێكسی خانمان ۰
8 – بەهێزكردنی یادەوەری و زیاد كردنی ئاستی هۆرمۆنی دڵخۆشی و چاككردنی مەزاج .
9 – بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست و گەش بوونەوەی، چارەسەری ئێكزیما و عازەبە و هەوكردنی پێست و بە هێزكردنی مووەكانی قژ ۰
10 -یارمەتی چارەسەری كۆكە.
–شێوازی ئامادە كردنی :
یەك كەوچكی چێشت لە دەنكی كەتانی كوتراو بخەرە ناو كووپێ ئاوی گەرم و یەكسەر بیخۆرەوە نیو سەعات پێش ژەمەكان و دواتر پەرداخێك ئاوی تر بخۆرەوە .
دكتۆر كامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك