بزووتنەوە بۆ پڕكردنەوەی كورسیەكانی یەكگرتوو لە پەرلەمان خۆی یەكلایی دەكاتەوە



ئەندامێكی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمانی كوردستان داوای لێیان كردووە، كە دوو كاندەكانیان ڕۆژی دانیشتنی چوار شەممە لە پەڕلەمان ئامادەبن، دەشڵێت: “بزووتنەوەی بۆ بەشداری كردن لە پەرلەمان ڕای شورا و مەڵبەندەكان بەهەند وەردەگرێت”.

سەعد گوڵپی، ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پەرلەمانی كوردستان ئاگاداریی كردوون، كە بەپێی ڕیزبەندی هەڵبژاردن هەردوو كاندیدەكەیان لە دانیشتنی ڕۆژی چوار شەممەی پەرلەمان ئامادەبن.

وتیشی، “بەپێی ئەو ڕیزبەندیەی پەرلەمان داوای كردووە، لە كۆتا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ پڕكردنەوەی پۆستە بەتاڵەكانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی، كە پێنج كورسی بووە دوو كورسی بەر بزووتنەوەی ئیسلامی دەكەوێت، سێ كورسی دیكە بۆ یەكگرتووە، ئەوانیش بایكۆتی پەڕلەمانیان كردووە”.

ڕاشیگەیاند، لەكۆتا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاردرا، بۆ بەشداری بزووتنەوە لە پەرلەمان و پڕكردنەوەی كورسیەكانی یەكگرتووە، دەگەڕێینەوە بۆ مەڵبەند و ناوچەكانی بزووتنەوە ، كە ئایا بزووتنەوەی بەشداری پەرلەمان دەكات یان بەشداری ناكات.

ئاشكراشیكرد، سبەی سێ شەممە ئەنوجومەنی شورا و دوای گەڕانەوە بۆ مەڵبەند و ناوچەكان پڕسی بەشداری بزووتنەوە لە پەرلەمانی كوردستان یەكلادەكاتەوە بەو پێیەی ڕۆژی چوار شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

“لە 5 هەزار ڕێكخراو لە هەرێم زۆربەیان بەهۆی بێ‌ پارەیی كارەكانیان ڕاگرتووە”
پێت “لە 5 هەزار ڕێكخراو لە هەرێم زۆربەیان بەهۆی بێ‌ پارەیی كارەكانیان ڕاگرتووە”
هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی چاڤی لەگەڵ بەرشەلۆنە
دوات هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی چاڤی لەگەڵ بەرشەلۆنە
پەیوەنیدر