زوو هەستان لە خەو بە سەركەوتنەوە وابەستە دەكرێت، بەو پێیەی زۆرێك لە كەسە سەركەوتووەكان دەڵێن، هەستان لە خەو لە كاتژمێر چواری بەیانی، فاكتەرێكی یەكلاكەرەوە بووە بۆ دەستكەوتەكانیان.
لەو باریەوە ستیڤ بێرنەر پسپۆڕی ئەمریكایی، سودەكانی زوو هەستان لە خەو و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەو نەریتە و هەستان لە كاتژمێر 4:00 بەیانی باس دەكات.
كەسەكە ڕاهاتبێت لەسەر درنگ نوستن یان زوو هەستان لە بەیانیدا، دەكرێت سود لەو نەریتە وەربگرێت و كاریگەریی هەبێت بۆ گۆڕینی شێوازیی ژیانی، ئەمەش گرنگترین سودەكانی زوو هەستانە لە خەو:
1-زۆربوونی بەرهەم و هەڵپەكردنی زیاتر
2-ڕەخسانی كاتی زیاتر بۆ هێنانەدی ئامانجەكان
3-باشبوونی كارامەیی لە ئیدارەدانی كات
3-باشبوونی تەندروستی دەروونی
5-خەوتنێكی باشتر
6-نەریتی خواردنێكی تەندروستی
7- وەرزشكردن
8- زیادبوونی داهێنان
9-هەستكردنی زیاتر بە هێنانەدی دەستكەوت
10- گەشەكردن و پەرەسەندن