بڕگەكانی تایبەت بە نەوت و پشكی هەرێم لە بودجە بڵاوكرانەوە



سەرۆك وەزیرانی عێراق پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق ئاشكرا دەكات و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت: “هەناردەی نەوتی هەرێم بە 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لەچوارچێوەی هەناردەی نەوتی عێراق دیاری كراوە”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەند كردنی یاسای بودجەی گشتی ڕایگەیاند، پەسەند كردنی بودجە بۆ ساڵەكانی (2023 و 2024 و 2025) وادەكات سەقامگیری دارایی دروست ببێت لە وڵاتدا.

ڕاشیگەیاند، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی بە 12.67% دیاری كراوە و هەموو داهاتەکانی نەوتی هەرێم دەخرێتە هەژمارێکی بانکییەوە و کەسێکی ڕاسپێردراو لە حکومەتی هەرێم دەتوانێت پارەکە ڕابکێشێت‌ و سەرجەم هەژمارەکانی دیکە دادەخرێن.

لای خۆشیەوە، د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پشكی هەناردەی نەوتی هەرێم و ڕێككەوتنیان لە گەڵ بەغدا لەناو یاسای بودجەی فیدڕاڵی ڕووندەكاتەوە، كە لە چەند ماددەیەكدا جێگەی كراوەتەوە.

د. ئامانج ڕەحیم ڕایگەیاندووە، ئەوەی لە یاسای بودجە پەیوەستە بە نەوتی بەرهەمهێنراو لە كێڵگەكانی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی پەسەندی كردووە تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، كە کۆی داهاتی ئەو نەوتەی لە کێڵگەکانی هەرێم بەرهەم دێت لە یەک هەژماری بانکیدا دادەنرێت، کە تێیدا هەموو داهاتەکانی هەناردەکردن یان فرۆشتنی نەوتی خاو و وەرگیراوەکانی بەبێ هیچ لێبڕینێک بۆ هەر مەبەستێک دانراوە و سەرۆك وەزیرانی هەرێم یان ئەوەی ڕایدەسپێرێت دەسەڵاتی خەرج كردنی هەیە و ئەو هەژمارە ملكەچ دەبێت بۆ چاودێری حكومەتی فیدڕاڵی و سەرجەم حسابەكانی دیكە دادەخرێن.

ئاشكراشی كردووە، پشكی هەرێمی كوردستان لە كۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە كێڵگەكانی هەرێم بریتییە لە 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە كۆی بڕی هەناردەكراوی ڕۆژانە، كە 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلە و لەسەر بنەمای 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك لە بودجەدا جێگیر كراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەكاتی بوونی ناكۆكی لە بۆچوونی حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستتان، لیژنەیەكی هاوبەش پێكدەهێنرێت لەنێوان هەردوو حكومەت و ئەو لیژنەیە ڕاسپاردەكانی بەرزدەكاتەوە بۆ سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵی بۆ دەركردنی بڕیاری گونجاو.

 

هازارد: وەك زێدان و مێسی نابم و پاشگەزنابمەوە
پێت هازارد: وەك زێدان و مێسی نابم و پاشگەزنابمەوە
لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵا لەسەر 400 ملیارەكە تۆماركرا
دوات لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵا لەسەر 400 ملیارەكە تۆماركرا
پەیوەنیدر