هازارد: وەك زێدان و مێسی نابم و پاشگەزنابمەوە



 

ئیدین هازارد ئەستێرەی بەلجیكی و یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕەتیدەكاتەوە لە بڕیاری وازهێنان لە یاریی نێودەوڵەتی پاشگەزببێتەوە، پاش بەشداریكردنی لە مۆندیالی قەتەر 2022.

هازارد دوای ئەوەی هەڵبژاردەی بەلجیكا لە قۆناغی یەكەمی جامی جیهان قەتەر 2022 كرایە دەرەوە، وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

هازار لە لێدوانێكیدا كە لەلایەن كەناڵی “RTBF”بڵاوكرایەوە ڕایگەیاند:”ناگەرێمەوە بۆ هەڵبژاردەی بەلجیكا، لەو بڕوایەدام گەڕانەوەی لە وازهێنان لە مێشكمدا نابێت، ناتوانم خۆم ببینم واز لە بەشداریكردن لەگەڵ بهێنم و بڕۆم یاریی بۆ هەڵبژاردەی بەلجیكا بكەم”.

لەبارەی ئەزموونی زێنەدین زێدان و لیۆنێل مێسی و زەڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ كە لە بڕیاری وازهێنانی نێودەوڵەتی پاشگەزبوونەوە، هازارد ڕایگەیاند”ئەوە لەگەڵ مندا ڕوونادات، من دڵنیام بەڕێژەی 100% كە ئەو كارە ناكەم و بیریشی لێناكەمەوە”.

 

ئێج دی بۆكس قەرەبووی بەشداربووانی دەكاتەوە
پێت ئێج دی بۆكس قەرەبووی بەشداربووانی دەكاتەوە
بڕگەكانی تایبەت بە نەوت و پشكی هەرێم لە بودجە بڵاوكرانەوە
دوات بڕگەكانی تایبەت بە نەوت و پشكی هەرێم لە بودجە بڵاوكرانەوە
پەیوەنیدر