هەر كەسێك قەرزی لابێت و نەیداتەوە كارەباكەی دەبڕدرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، هەر هاوبەشێك قەرزی كارەبای لابێت و لە 500 هەزار دینار زیاتربێت و نەیداتەوە، كارەباكەی دەبڕدرێت.

بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەر هاوبەشێكی كارەبا (ماڵ، بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵی) قەرزداری پارەی كارەبا بێت و قەرزەكەی لەسەرووی (500) هەزار دینارەوە بێت، پێویستە لە ماوەی (١٥) ڕۆژدا سەردانی فەرمانگەی كارەبا (بەشی فرۆشتنی وزەی كارەبا) بكات بەمەبەستی دانی قەرزی پارەی كارەبا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر لەو ماوەیەی دیاری كراوە قەرزی كارەبا نەدات ئەوە كارەباكەی دەبردرێت، تاكو پارەی كارەبا نەدات كارەباكەی بۆ ناگەڕێتەوە.

بەپێی بڕیاری پێشووی وەزارەتی كارەبا، بڕینی كارەبا بەهۆی قەرزداری زۆرەوە تەنها شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەكانی دەگرتەوە نەك ماڵان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندبوو، هاووڵاتیان ئامادەن مانگانە بڕێكی زۆر پارەی مۆلیدە بدەن، بەڵام ئامادەنین پارەی كارەبا بدەن، كە ئەگەر ئەو پابەندییەی سەر شانیان جێبەجێ‌ بكەن دەتوانین 24 كاتژمێر كارەبا بدەین.

بەهۆی ڕۆناڵدۆوە نەسرى سعودى بووە یەكەم یانەی جیهان
پێشت بەهۆی ڕۆناڵدۆوە نەسرى سعودى بووە یەكەم یانەی جیهان
خێڵێک ٦٠ هەزار ساڵە لە جیهان دابڕاون
دواتر خێڵێک ٦٠ هەزار ساڵە لە جیهان دابڕاون
ەیوەندیدار