بەهۆی كۆچی دوایی خەسوویەوە، مەلایاسین، بروسكەی ماتەمینی ئاڕاستەی سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات.
یاسین مەحموود ڕەشید، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە بۆنەی كۆچی دوایی خاتوو بەدیعە حەمە سەعید، خەسووی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ی ئیسلامی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەدەكەم و داوا لە خوای گەورە دەكەم سەبووریتان بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
یاسین مەحموود ڕەشید، دەشڵێت، بەناوی خۆم و هاوڕێ و هاوكارانم لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان سەرەخۆشیتان لێدەكەین و نزامان بۆ دڵ ئارامیتانە.