مەسرور بارزانی لەبارەی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە هۆشداری دا



 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند “بە داخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆ، پێنج كەس لە ئەندامانی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا، لە ماوەی تەنیا پێنج ڕۆژیشدا، شازدە كەس لە هەرێمی كوردستان، بەهۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە، بوونەتە قوربانی” .

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند “پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم، ئاراستەی كەس و كار و بنەماڵەی قوربانییەكان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش، بۆ بریندارەكان دەخوازم”.

ئاماژەی بەوەشكرد “جێی نیگەرانی و داخێكی زۆرە ، ساڵانە ژمارەیەكی زۆری خەڵك لە هەرێمی كوردستان، لە ئەنجامی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە، گیان لە دەست دەدەن. بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان و شوفێران دەكەم، كە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و خۆیان و كەسوكاریان بپارێزن و دووربن لە تیژڕۆیی”.

دەشڵێت “لە هەمانكاتدا، دەبێ وەزارەتی ناوخۆش پێداچوونەوە بە سیستەمی هاتووچۆ بەگشتی و رێنمایی و یاساكانی هاتووچو و ڕێگا و بانەكان بكات و ڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری توندتر بكەن . پێویستە هەموو ڕێكار و ئامادەكارییەك بكرێت بۆ سنووردانان بۆ ڕووداوەكانی هاتووچۆ و دڵنیابوون لە پابەندبوونی هەمووان بە مەرجەكانی سەلامەتی و یاساكانی هاتووچۆ”.

هەڵەبجە بووە نۆزدەهەمین پارێزگەی عێراق
پێت هەڵەبجە بووە نۆزدەهەمین پارێزگەی عێراق
بودجە رەوانەی پەرلەمان كرا
دوات بودجە رەوانەی پەرلەمان كرا
پەیوەنیدر