ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی پەسەندكرد، كە بەهاكەی 200 ترلیۆن دینارە و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی كرد.
ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی پەسەندكرد، كە بەهاكەی 200 ترلیۆن دینارە و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی كرد.
بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ” ە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوو پەرلەمان دەست بەكاركردن لە پرۆژەیاساكـە دەكات”.
ڕاشیگەیاند “پرۆژە یاسای بودجـە یەكێكە لە پایە سەرەكییەكانی حوكمڕانی و كێشەی زۆرێك لە سێكتەرەكان چارسەردەكـات”.
دەشڵێت “بەشە بودجەی هەرێم لە پرۆژەكە 12.67%كە هیوادەخوازین حكومەتی هەرێم پابەندبێت بەپابەندییەكانی سەری و ئەم بودجەیە بگاتە دەستی فەرمانبەران و بازاڕ و كاروكاسبیش بەرەو باشتر بەرێت”.