بڕیارە سبەینێ سەرۆكی حكومەتی عێراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی حكومەتی عێراق سبەینێ سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و كێشەكانی نێوانیان دەكرێت.
محەمەد شیاع سودانی لە ڕۆژی 16\10\2022 وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستبەكار بوو.