ژمارەی تیرۆرستانی داعش لە عێراقدا ئاشكرا كرا



 

 

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق، قەیس خەڵەف محەمەداوی رایگەیاند كە لەئێستادا، ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق لە ٤٠٠ تیرۆریست تێپەڕ ناكات و ئاماژەی بەوەیشدا لە میانی دوو مانگی رابردوودا، ٤٥ تیرۆریستی داعش لە عێراق كوژراون.

قەیس خەڵەف محەمەداوی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ھێزەكانی سەربە دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی رۆڵیكی گەورەیان لەو ئۆپەراسیۆنەدا ھەبوو كە لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدرا و لە ئاكامدا، ٢٢ تیرۆریستی داعش كوژراون: “تیرۆریستە كوژراوەكان بەرلەوەی بكرێنە ئامانج، ھەوڵیان دەدا، خەڵكی مەدەنی بكەنە ئامانج”.

باسی لەوەیش كرد ئۆپەراسیۆنەكە لە رۆژی ٢٦ی شوباتدا دەستی پێ كرد و لە سێی ئەم مانگەدا كۆتایی ھات و رایگەیاند یەكێك لە تیرۆریستە كوژراوەكان، بەناو والی فەللوجەیە و بە شێخ عەلیم ناوسراوە.

راشیگەیاند: “لەئێستادا، ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق لە ٤٠٠ تیرۆریست تێپەڕ ناكات كە لە ناوچەكانی نارین، عیس، حەزەر، زنجیرە چیاكانی حەمرین و مەكحول خۆیان حەشارداوە”.

قەیس خەڵەف محەمەداوی ئاماژەی بەوەیشداوە لە ئاكامی زنجیرەیەك ھێرشی ئاسمانییدا كە لە میانی دوو مانگی رابردوودا ئەنجامدراون، ٤٥ تیرۆریستی داعش كوژراون.

پێشتر سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، عەبدولوەھاب ساعدی كوژرانی ٢٢ تیرۆیستی داعشی لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە راگەیاند.

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق راشیگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنی سەپاندنی یاسادا كە لە میانی چەند رۆژی رابردوودا لە پارێزگای دیالە ئەنجامدرا، ١٦٢ كەس دەستگیركراون.

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت
پێت ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت
حكومەتی عێراق لە بارەی بودجەوە كۆدەبێتەوە
دوات حكومەتی عێراق لە بارەی بودجەوە كۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر