هۆكارەكانی بیرچوونەوە چین؟



زۆر لە بیر چوونەوەی زانیاری و كاتی سەردان و پەیوەندی مرۆڤ دووچاری چەندان كێشە دەكاتەوە لە ژیانی ڕۆژانە و لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی و هاوڕێ و كەسە نزیك و هاوپیشەكانی.

شت لەبیرچوونەوە لە خوێندكارانیش كاریگەری خراپی هەیە لەسەر ئاستی خوێندن و لە تاقیكردنەوەدا ، بە تایبەت ئەگەر لە ماوەی ڕابردوو و تازە وای لێ هاتبێت ۰

– گرنگترترین هۆكارەكانی شت بیرچوونەوە:
۱ ـــ بەكارهێنانی هەندێ دەرمان ؛ وەك هەندێ دەرمانی دژی دڵەكزێ ، چارەسەری میز ڕاگرتن ، هەندێ دەرمانی دژە خەمۆكی ، دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە ۰
۲ ـــ خەمۆكی : یەكێك لە نیشانەكانی زۆر شت بیر چوونەوەیە ۰
۳ ـــ دڵەڕاوكێ و قەلەقی و فشاری دەروونی و جەستەیی و ترسی بەردەوام و زۆر ۰
٤ ـــ كێشەی تێك چوونی خەو و شەونخوونی بەردەوام و نەخەوتن بۆ ماوەی پێویست ۰
٥ ـــ زۆر خواردنەوەی ماددە كحولیەكان ۰
٦ ـــ كەمی ڤیتامین B1 ,B 12 .
۷ ـــ سستی غوودەی دەرەقی ۰
۸ ـــ بەرزی ئاستی كالسیۆم لە خوێن دا ۰

ئامادەكردنی: دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك

نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكاتەوە
پێت نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكاتەوە
دابەزاندنی نرخی كارتی ئینتەرنێت دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە
دوات دابەزاندنی نرخی كارتی ئینتەرنێت دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە