خەڵك؛ زانیاری لەسەر 400 ملیارەكەی عێراق ئاشكرادەكات



بڕیارە حكومەتی عێراق بەشێوەی قەرز بڕی 400 ملیار دیناری مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو ڕەوانەی هەرێم بكات و پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا دەڵێت: “ناردنی پارەكە كێشەی نەماوە و بەشێكە لە پشكی هەرێم و ڕێككەوتنی حزبە پێكهێنەرەكانی حكومەت”.

شەریف سلێمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێكارەكانی ناردنی 400 ملیار دینارەكە لەلایەن عێراقەوە تەواو بووە و بەم نزیكانە بڕیارە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت، بەڵام كاتەكەی بەتەواوی نازانن.

ڕاشیگەیاند، حزبە پێكهێنەرەكانی ناو ئیدارەی دەوڵەت، كە حكومەتیان پێكهێناوە لەسەر بەرنامەیەك ڕێككەوتوون و دەبێت ئەو بەرنامەیە جێبەجێ‌ بكرێت و پشكی هەرێم دیاری بكرێت و كێشە بۆ مووچە و قووتی خەڵكی هەرێم دروست نەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بڕیارە عێراق لەگەڵ هەرێم ڕێكبكەوێت و ناكۆكییەكان وەلاوە بنێت دەبێت كێشە بۆ قووتی خەڵك دروست نەكات و هەركات بودجە پەسەند كرا، ئەوا ئەگەر ئەو پارەیە لە پشكی هەرێم زیاتر بوو دەتوانێت كەمی بكاتەوە یان لە پشكی هەرێم بیبڕێت.

ئاشكراشی كرد، هەرێم ڕێز لە یاسا و بڕیاری دادگا دەكرێت، بەڵام جۆرێك لە ڕێككەوتن لەنێوان حزبەكانی ئیدارەی دەوڵەت هەیە بۆ ڕاوەستاندنی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی، كە لە دژی هەرێم دەریكردوون تاوەكو ئەو كاتەی كۆمەڵێك یاسای گرنگ هەن، دەبێت دەرچووێنرێن، وەك یاسای نەوت و گاز و یاسای دادگای فیدڕاڵی و یاسای بودجە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، بابەتی ناردنی ٤٠٠ ملیارەكە گرفتێكی گەورەی لەبەردەمدا نەماوە و بەمنزیكانە ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

سەمیرە كارزان گۆرانییەكی زەكەریا عەبدوڵڵا دەڵێتەوە
پێت سەمیرە كارزان گۆرانییەكی زەكەریا عەبدوڵڵا دەڵێتەوە
پەرلەمانتارێكی پارتی: هەریم هۆكاری دواكەوتنی بودجە نییە
دوات پەرلەمانتارێكی پارتی: هەریم هۆكاری دواكەوتنی بودجە نییە
پەیوەندیدار