شێخ جەعفەر: ئاسایشی سلێمانی بەردەوام هاریكاری دەزگا ئەمنییەكانی عێراق بوون



جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئاسایشی سلێمانی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئاسایشی سلێمانی بەردەوام هاریكار و هەماهەنگ بوونە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی عێراق.

ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٠٢٣/٣/١٢ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی سلێمانی كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆكی هەرێم، شێخ جەعفەر پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە عەمید هیوا، بەڕێوەبەری نوێی ئاسایشی گشتیی سلێمانی كرد و عەمید خالید ماوەتی، بەڕێوەبەری نوێی ئاسایشی سلێمانی كرد.

جێگری سەرۆك ڕۆڵی گرنگی دامودەزگاكانی ئاسایشی بەرز نرخاند، لە بەرامبەر بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی كوردستان بە گشتیی و شاری سلێمانی بە تایبەتی.

دووپاتیشی كردەوە، كە ئاسایشی سلێمانی بەردەوام هاریكار و هەماهەنگ بوونە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی دژ بە داعش و دابینكردنی سەقامگیری ئاسایش و ئارامی و ئاوەدانی بۆ ژیانی هاووڵاتیان.

ئێران و ئەمریكا یەكەم ڕێككەوتنیان ڕاگەیاند
پێت ئێران و ئەمریكا یەكەم ڕێككەوتنیان ڕاگەیاند
چارەنووسی بنزیمە بۆ وەرزی داهاتوو ئاشكراكرا
دوات چارەنووسی بنزیمە بۆ وەرزی داهاتوو ئاشكراكرا
پەیوەنیدر