سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، نابێت هیچ حیزبێک بە تەنیا خۆی بە خاوەنی ئەم وڵاتە بزانێت و دەشڵێت: ” ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، كاره‌بای 24 كاتژمێر دابین ده‌كه‌ین”.
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە “دیداری لاوان” لە دهۆک لە گفتوگۆیەکی کراوەدا لەگەڵ گەنجان ئاماژەی بەوەكرد، ئەرکی حکومەتە پشتیوانیی لە گەنجە بەتوانا و بەهرەدارەکان بکات و نابێت گەنجانی ئێمە تەنیا چاویان لە دامەزراندن بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاووڵاتیان ئاماده‌ن مانگانه بڕه پاره‌یه‌كی زۆر بده‌ن به مۆلیده‌ی ئه‌هلی، به‌ڵام وه‌كو پێویست به‌رپرسیارێتی خۆیان بۆ پێدانی پاره‌ی كاره‌بای نیشتیمانی جێبه‌جێ ناكه‌ن.
ده‌شڵێت: “کار لەسەر ئەوە دەکەین کارەبای 24 کاتژمێریمان هەبێت، بۆیە ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، كاره‌بای 24 كاتژمێر دابین ده‌كه‌ین”.
لەبارەی بە دیجیتاڵیکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە وتی، “ئامانجمان ئەوەیە بە 2 ساڵ هەموو تاکێک ببێتە خاوەنی هەژماری بانکی”.
سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن سەرۆک وەزیرانی هەرێم وتویەتی، “لە سەرەتای خوێندنەوە تاوەکو قۆناخی دواناوەندی، ساڵ بە ساڵ پێشکەوتنی پێوە دیارە، بەڵام ‘ئەگەر هەست بەوە دەکرێت هێشتا کەموکووڕی تێدا دیارە، ئەمە ئاماژەیەکی باشە بۆ ئەوەی کە پێداویستیی ئێمە زۆر لەوە زیاترە”.
سەبارەت بە دۆخی سیاسی و حكومڕانی لە هەرێم دەشڵێت، “ئەگەر ململانێی حیزبی بۆ دەستەبەرکردنی دەستکەوتی نیشتمانی بێت شتێکی باشە و پێویستە پشتیوانیی لەو حیزبە بکەین، کە لەسەر ئەم ئامانجە نیشتمانییە بەردەوامی بە کاری خۆی دەدات و لەسەر ئەو بنەمایەش دروستکراوە، ئەگەر حیزبێکیش بۆ دەستکەوتی نیشتمانی و پێشخستن و ئاوەدانیی وڵات ببێتە گرفت، پێوستە هەر هاووڵاتییەک هەڵوێستی لە بەرامبەردا بگرێت.”