نرخی دۆلار دابەزی



 

ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزی و 100 دۆلار بە 157 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕۆژانی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار 158 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی دابەزی، بانكی ناوەندی عێراقیش زیاتر لە 189 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بڕی 189 ملیۆن 289 هەزار و 340 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و كاش خستە بازاڕەوە.

لەو بڕەی خراوەتەڕوو، 77 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاشە و 111 ملیۆن و 689 هەزار و 340 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.

زانیاری نوێ لەبارەی ژیناوە ئاشكرابوو
پێت زانیاری نوێ لەبارەی ژیناوە ئاشكرابوو
سیستمی یەك پەنجەرە كرایەوە
دوات سیستمی یەك پەنجەرە كرایەوە
پەیوەنیدر