وەزیری دارایی هەرێم داوای 400 ملیارەكە دەكات



 

وەزیری دارایی هەرێم داوا لە (بانكی ئیقلیمی بازرگانی RT Bank) دەكات 400 ملیار دینارەكە لەسەر حسابی حكومەتی عێراق بۆ حكومەتی هەرێم بنێرێت.

میدیای فەڕمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم، نوسراوێك ئاراستەی (بانكی ئیقلیمی بازرگانی RT Bank) دەكات و داوا دەكات ڕەزامەندی بدەن بەخستنە سەر حسابی 400 ملیار دینار لەسەر حسابی حكومەتی عێراق بۆسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر بڵاوكرایەوە كە حكومەتی عێراقی بە قەرز ئەو 400 ملیارە دەدات بە هەرێم.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا، ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم لە ساڵی 2021 واژۆ كرابوو. دەبوو مانگانە بەغداد ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لەسەر پرسی هەناردەی نەوت و كێشە داراییەكانی دیكەی نێوانیان تەنیا چەند مانگێك نێردرا.

سیستمی یەك پەنجەرە كرایەوە
پێت سیستمی یەك پەنجەرە كرایەوە
“پێویستە دەسەڵاتی كوردی بەخۆیدا بچێتەوە”
دوات “پێویستە دەسەڵاتی كوردی بەخۆیدا بچێتەوە”
پەیوەنیدر