هەژماری بانكی هەدەپە كرایەوە



هەدەپە دەتوانێت لە ماوەی ئەم ساڵدا 539 ملیۆن لیرەی توركی بە چەند بەشێك وەربگرێت

دادگای دەستووری توركیا بڕیاری ڕاگرتنی یارمەتییە داراییەكانی وەزارەتی خەزێنەی توركیای بۆ هەدەپە هەڵوەشاندەوە. بڕیارەكە بە هەشت دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە حەوت دەنگی نەخێر لە دادگای باڵای 15 ئەندامی توركیادا هەڵوەشایەوە.

بە پێی بڕیارەكەی دادگا هەدەپە دەتوانێت لە ماوەی ئەم ساڵدا 539 ملیۆن لیرەی توركی بە چەند بەشێك وەربگرێت.

هەر لە هەمان ڕۆژدا لەسەر دۆسیەی داخستنی هەدەپە دادگا 11 ی مانگی چواری 2023ی دەستنیشان كرد بۆ هەدەپە تا بە زارەكی بەرگری لە خۆی بكات.

هەدەپە دوای لە دادگای دەستووری كردبوو دۆسێی داخستنی پارتەكەی پاش هەڵبژاردن پێداچوونەوەی بەسەردا بكرێت، بەڵام دادگا ئەو داوایەی هەدەپەی ڕەتكردبووە.

دوای ئەم بڕیارە، پەرلەمانتاری گروپی هەدەپە ساروخان ئولوچ ئەم دۆسێیەی بەشێوەیەكی سیاسی هەڵسەنگاند “ئەمە دەستوەردانە لە هەڵبژاردن”.

هەدەپە هەرچەندە لەسەر لابردنی بلۆككردنی یارمەتییە داراییەكانی خەزێنەی دەوڵەت خۆشحاڵە، بەڵام مەترسیشی هەیە لەسەر دۆسێی داخستنی پارتەكە لە مانگی چواردا.

ڕۆژی هەینی دەی مانگی سێ، سەرۆك كۆماری توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نەخشەی هەڵبژاردنی دیاریكرد و بەپێی ئەم پلانە هەڵبژاردن لە 14ی پێنجی 2023 بەڕێوەدەچێت.

هەروەها سەرهەت ئەرەن، هاوسەرۆكی وتەبێژی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و یاسای هەدەپە، بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند بڕیارەكانی دادگای دەستووری توركیا هیچ یاسایی نین و بە تەواوەتی سیاسین.

راشیگەیاند ” ئەگەر لە چوارچێوەی هێڵی یاساییدا ڕابگیرێت، ناتوانرێت هەدەپە دابخرێت. بەڵام بەداخەوە لە توركیا یاسا بە تەواوی كەوتووەتە ژێر سیاسەتی دەسەڵاتەوە. هەروەها دەسەڵات بە پێی بەرژەوەندی خۆی مامەڵە دەكات.”

ڕۆژانە ٢٠ هەزار تەن خۆراک لە عێراق بەفیڕۆ دەچێت
پێت ڕۆژانە ٢٠ هەزار تەن خۆراک لە عێراق بەفیڕۆ دەچێت
هەدەپە: نەورۆز دەكەینە جەژنی هاوكاری
دوات هەدەپە: نەورۆز دەكەینە جەژنی هاوكاری
پەیوەنیدر