پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی‌ ته‌شهیرو ناوزڕاندن سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران



پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، به‌تۆمه‌تی‌ ته‌شهیرو ناوزڕاندنی‌ هاووڵاتییان لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك سكاڵای یاساییان تۆماركرد كه‌ له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌شهیرو سوكایه‌تییان پێ ده‌كرێت‌و ناویان ده‌زڕێنرێت، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران دەستپێكرد.

پۆلیس دەشڵێت:”دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مەفرەزەکانیان توانیان تۆمه‌تباران بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیریان بكه‌ن، تۆمه‌تباران (ئـ، ئـ ع – هـ، هـ، ش – ش، س، ع) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

کارەبای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
پێت کارەبای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی؛ عێراق لە 20 وڵاتە گەندەڵەكەی جیهانە
دوات سەرۆكی دەستەی دەستپاكی؛ عێراق لە 20 وڵاتە گەندەڵەكەی جیهانە
پەیوەنیدر