مەسعود بارزانی بەڵێنێك بەخوشك و برایانی ئێزیدی دەدات



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتیی جێبەجێبوونی ڕێككەوتنی شنگال دەكات و بەپێویستشی دەزانێ ئەو هێزانەی لەدەرەوەی یاسان شنگال بەجێ بهێڵن، دڵنیای كردنەوە، كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت خوشك و برایانی ئێزیدی تووشی پەراوێزبوون ببن.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، كە ڕۆژی شەممە 11ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، لەگەڵ میرحازم تەحسین بەگ، میری ئێزیدیان و شێخ عەلی ئەلیاس بابا شێخ و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزیدی كۆبوویەوە و لەو كۆبوونەوەیەدا میری ئێزیدیان كورتەیەكی لەئەنجامی سەردانەكەی بۆ دەرەوی وڵات بۆ بارزانی باس كردووە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە، كە پێویستە بە زووترین كات ڕێككەوتننامەی شنگال جێبەجێ بكرێ و كۆسپ و تەگەرەی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی باب و باپیرانیان نەمێنن.

مەسعود بارزانی ڕاگەیاندووە، كە بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتیی جێبەجێبوونی ڕێككەوتنی شنگال دەكات و بە پێویستشی زانی ئەو هێزانەی لە دەرەوەی یاسان شنگال بەجێ بهێڵن و بارودۆخی شنگال ئاسایی بكرێتەوە و بدرێتەوە دەست خەڵكی ڕەسەنی شنگال.

هاوكات بارزانی ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەی لەوە دڵنیاكردۆتەوە، كە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت خوشك و برایانی ئێزیدی تووشی نیگەرانی و پەراوێزبوون ببن.

هاووڵاتیيەكی شارەزوور بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
پێشت هاووڵاتیيەكی شارەزوور بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
رێباز بیركۆتی هۆكاری بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی وەفدی هەرێم و وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاشكرادەكات
دواتر رێباز بیركۆتی هۆكاری بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی وەفدی هەرێم و وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار