ئەمڕۆ خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای كەلار-سلێمانی یان داخست.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 27\11\2022 خوێندكارانی زانكۆی گەرمیان گردبوونەوە و ڕێگای كەلار-سلێمانی یان داخست.
ئەوە چەندین جارە ئەو خوێندكارانە دەچنە سەر شەقام و ئەو ڕێگایە دادەخەن، داواكاری خوێندكاران لە حكومەتی هەرێم پێدان و بە یاساییكردنی دەرماڵەكانیانە، هاوكات داوای كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پاراڵێڵیش دەكەن.
خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، لە زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم خۆپیشاندان دەكەن و ناڕەەزایی دەردەبڕن لە بەرامبەر پێنەدانی دەرماڵەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە.