پارتی و یەكێتی لەگەڵ لایەنەكان كە ئەمرۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لەسەر چەند خاڵێك بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێككەوتن .
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو و گۆڕان لە شاری سلێمانی و لەسەر پرسی هەڵبژاردن كۆتایی هات، تا ئێستا لەسەر چەند خاڵێك ڕێك كەوتوون.
بە پێی زانیارییەكان، سیستمی بایۆمەتریی عێراق بكرێتە بنەما بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان، جیاكردنەوەی دەنگەكان بە ئەلكترۆنی و دەستی بێت، بۆ دابەشكردنی كورسییەكان پشت بە داتاكانی حكومەتی ناوەند ببەسترێت.
هاوكات هەر بە پێی زانیارییەكان ، هەر پارێزگایەكیش یەك بازنە دەبێت، كۆمسیۆن بە هەمان پێكهاتەوە كارا بكرێتەوە، دەنگدانی تایبەت بە ڕێوشوێنی كۆمسیۆنی عێراق دوو ڕۆژ پێش گشتی بێت، شێوازی هەڵبژاردن نیمچەداخراو بێت.