دەرباز كۆسرەت؛ یەكێتی وەك فریز(چیمەن) وایە زەرد دەبێت بەڵام دایم رەگەكەی پۆڵایینە شین دەبێتەوە



كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی وەك فریز (چیمەن) وایە، زەرد دەبێت بەڵام دایم رەگەكەی پۆڵایینە زوو شین دەبیتەوە.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمەراسیمی (٣٢) هەمین ساڵیادی راپەڕینی شاری هەولێر ڕایگەیاند، یەكێتی وەك فریز (چیمەن) وایە، زەرد دەبێت بەڵام دایم رەگەكەی پۆڵایینە زوو شین دەبیتەوە.

ڕاشیگەیاند، یەكێتی هەمیشە باوەڕی وابووە، كە بەیەكێتی و یەك هەڵوێستی كورد دەتوانێت مافەكانی خۆی بەدەست بهێنێت، یەكێتی دەست پێشخەر دەبین و ئەم ڕۆژە پیرۆزەش دەكەینە دەرفەت بۆ گەڕانەوەی هێزە سیاسیەكان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

لەوتارەكەیدا داواش لە نەیارەكانی یەكێتی دەكات، كە گرەو لەسەر لاواز بوونی یەكێتی نەكەن، دژایەتی كردنی یەكێتی بەهێزترمان دەكات و چونكە نایەڵین ئیرادەیان بشكێت،لەو 32 ساڵەدا دەست كەوت هەبووە و كەم وكورتی هەبووە، بۆیە ئێمە داوای لێبوردن لە خەڵكی كوردستان دەكەین.

دەربەندیخان؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا خێزانێكی سێ كەسی بوونەقوربانی
پێت دەربەندیخان؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا خێزانێكی سێ كەسی بوونەقوربانی
كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لەگەڵ لایەنەكان كۆتاییهات
دوات كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لەگەڵ لایەنەكان كۆتاییهات
پەیوەنیدر