خانمە هونەرمەند، شیلان عوسمان ڕایدەگەیەنێت، كە بووە بە باڵاپۆش و لەسەر ئەو ڕێگەیەی بەردەوام دەبێت.
شیلان عوسمان، خانمە هونەرمەندی شاری سلێمانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی بە لەچكەوە بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، “خودای گەورە لێمان ڕازی بێت لەمەودوا بەو جۆرە دەبینرێین، خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەک”.
شیلان عوسمان له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام له سلێمانی له دایك بووه و ساڵی 1995 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و یه‌كه‌م به‌رهه‌می له 1997 تۆمار كردووه و فه‌رمانبه‌ره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی موزیك.
له 2003 ژیانی هاوسه‌رگیری پێك هێناوه و ئێسته خاوه‌نی سێ كچه و لە ماوەی ڕابردووش‌دا نەشتەرگەری پڕبڕەی پشتی بۆ كراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.