شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە بۆ بەغدا



شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتووگۆكردن لەسەر بودجە و یاسای نەوت سەردانی بەغدا دەكات.

ئەمڕۆ شەممە، میدیا عیراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردەوە”شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتووگۆكردن لەسەر بودجەی 2023 و یاسای نەوت، سەردانی بەغدا دەكاتەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”شاندەكەی حكومەتی هەرێم سبەینێ‌ یەك شەممە بەرەو بەغدا بەڕێدەكەوێت و لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ درێژە بە وتوێژەكان دەدات لەبارەی پرسەكانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و یاسای بودجە و پرۆژە یاسای نەوت و غاز”.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی بە فارس عیسا بەرپرسی نوێنەراتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرد لە بەغدا، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

ناوەندی فەلەکناسی جیهانی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد
پێت ناوەندی فەلەکناسی جیهانی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد
بەهۆی گڕگرتنی بتڵی غاز چوار کەس بوونە قوربانی
دوات بەهۆی گڕگرتنی بتڵی غاز چوار کەس بوونە قوربانی
پەیوەنیدر