لە شاری هەولێر نووسینگەی پێشووی كەناڵی كورتسان تیڤی ئاگری لێ كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكە دەدەن.
ئارام سەردار، پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە نووسینگەی پێشووی كەناڵی كوردستان تیڤی كەوتۆتەوە و سووتاوە.
ڕاشیگەیاند، وەك دەوترێت ئەو شوێنە دەزگایەكی دیكەی ڕاگەیاندنی تێدایە و ئێستاش تیمەكانی بەرگری شارستانی خەریكی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنیشتی شوێنەكە كۆگایەكی سووتەمەنییە و هەوڵی تیمەكان چڕكراوەتەوە تاوەكو ئاگرەكە نەگاتە ئەو كۆگایە.