بەکارهێنەرانی تویتەر ئاماژە بەوەدەكەن، كە ماڵپەڕ یان ئەپڵیکەیشنی سەر مۆبایل بەشێوەیەكی لەناكاو ڕاگیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەكان، نزیکەی ٢.١ هەزار بەکارهێنەری تویتەر ئاماژەیان بەوەكردووە، كێشەیەكی گەورە ڕووبەڕووی کارەکانی “تویتەر” بۆتەوە و بەشێوەیەكی لەناكاو ئەپڵیكەیشنەكە ڕاوەستاوە.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، 71%ی بەکارهێنەران کێشەیان لە بەرنامەکەدا هەیە، 22%یان کێشەیان بۆ چوونە ناو ئەپڵیكەیشنەكە هەبووە، 7%یش کێشەیان هەبووە لە پەیوەندیکردن بە سێرڤەرەوە.
هەروەها بەکارهێنەرانی تویتەر لە بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و ژاپۆن ئاماژەیان بەوەكردووە، تویتەرەكانیان ڕاگیراوە و لەلایەن كۆمپانیای تویتەرەوە تا ئێستا كێشەكەیان چارەسەر نەكراوە.