لەم ماوەیەی دوایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دیمەنێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە كە لە پەكینی پایتەختی چین كرم دەبارێت.
لە ڤیدیۆكەدا كرمەكان دەردەكەون كە ئۆتۆمبێلەكانیان داپۆشیوە، خەڵكەكەش كە بە شەقامەكاندا دەڕۆن چەترییان هەڵگرتووە.
بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەریتانی، هەرچەندە دەسەڵاتداران باسی ئەو دیاردەیەیان نەكرد، بەڵام زۆرێك بەشێوازیی زانستی لێكدانەوەیان بۆر كردووە.
زۆرێك كە ڤیدیۆكەیان بینیەوە دەڵێن، ئەوانە كرم نیین و گوڵی درەختن و لە كاتی كەوتنەخوارەوەیاندا لە كرمەلیقە دەچن.
هەندێكی تر وتارێكی گۆڤاری Mother Nature Network بە بەڵگە دەهێننەوە و دەڵێن، هەندێك كات ڕەشەبای بەهێز دەبێتە مایەی هەڵگرتنی ئەو كرم و كرمە لیقانە و كەوتنەخواروەیان لە شوێنێكی تر.