بەغدا، كەسێك دەستگیركرا بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكرد



هێزە ئەمنییەكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەنیاز بوو ژمارەیەك بیانی لە بەغدای پایتەخت بفرۆشێت.

بەپێ بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان، زانیارییان بەدەست گەیشتن لەبارەی بوونی تۆمەتبارێك كە بەنیازبوو شەش كەسی بیانی بفرۆشێت لەبەرامبەر 1900 دۆلار بۆ هەر یەكێكیان”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستبەجێ‌ تیمێكی كار پێكهێنرا و لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی، گەیشتنە شوێنی تۆمەتبارەكە و توانرا دەستگیربكرێت و ئەو شەش كەسەشی لەگەڵدا بوو كە بەنیازبوو بیانفرۆشێت”.

ئەمڕۆ 53 ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی 11ی ئادار تێدەپەڕێت
پێت ئەمڕۆ 53 ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی 11ی ئادار تێدەپەڕێت
دوو هەفتە پشوو بۆ خوێندكاران دەستی پێكرد
دوات دوو هەفتە پشوو بۆ خوێندكاران دەستی پێكرد
پەیوەنیدر