كەشوهەوا لەم چەند ڕۆژەدا ناجێگیر دەبێت



كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات، لەم هەفتەیەدا عیراق و چەند وڵاتێكی ناوچەكە بكەونە ژێر نزمە پاڵەپەستۆیەكی هەوا.

سادق عەتیە كەشناسی عیراقی لەڕێی نوسینێك كە لەڕێی فەیسبوكەوە بڵاویكردەوە، ڕاگەیاندووە”نزمە پاڵپەستۆیەكی هەوا و حاڵەتێكی ناجێگیر كە كاریگەریی فراوانیان دەبێت، عیراق و وڵاتی شام و ئەردەن و میسر و سعودیە و كوێت دەگرنەوە”.

بە وتەی ئەو كەشناسە عیراقیە”دەستپێكی حاڵەتەكە لە ئێوارە و شەوی یەك شەممە لەسەر دوو شەممە دەردەكەوێت و بەپێی پەرەسەندنەكان تا پێنج شەممە یان هەینی بەردەوام دەبێت”.

سادق عەتیە پێشبینی دەكات”ترۆپكی حاڵەتەكە لە عیراق لە ڕۆژی چوار شەممە و بەرەبەیانی پێنج شەممەدا بێت”.

دوو هەفتە پشوو بۆ خوێندكاران دەستی پێكرد
پێت دوو هەفتە پشوو بۆ خوێندكاران دەستی پێكرد
وێنە.. ئامادەکاری بۆ چاککردنەوەی پردی گۆڵێ دەستیپێکرد
دوات وێنە.. ئامادەکاری بۆ چاککردنەوەی پردی گۆڵێ دەستیپێکرد
پەیوەنیدر