خەڵك-
وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایگەیاند سەربازێكی سوپای توركیا لەئەنجامی پێكدادانەكان لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكەدا كوژراوە.
وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند “سەربازێكی پیادە بەناوی هاكان كۆرئۆغڵو لە دوای برینداربوونی بە دەسڕێژی گەریلاكانی پەكەكە، لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت، وێڕای تەواوی هەوڵە پزیشكییەكان نە تواندرا رزگار بكرێت و گیانی لەدەستدا”.
وەزارەتی بەرگری توركیا دەشڵێت “سەربازێكی پیادە بەناوی هاكان كۆرئۆغڵو بەهۆی دەسڕێژی گەریلاكانی پەكەكەوە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ بریندار ببوو، وێڕای تەواوی هەوڵە پزیشكییەكان نە تواندرا ڕزگار بكرێت”.
وەزارەتی بەرگریی توركیا لە ڕاگەیەندراوەكەیدا، نیگەرانی قوڵی خۆی بۆ كوژرانی ئەو سەربازە دەربڕیوە.
لە هەفتەی ڕابردووەوە، سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی نوێی لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە دژی پەكەكە و هەسەدە دەستپێكردووە.