“دیجلە و فورات وەك ڕووبار نەماونەتەوە و گۆڕاون بۆ دوو كەناڵ”



وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سنورداركردنی ھاتنی ئاو بۆ عێراق لە دەرەوەی كۆنترۆڵی ئەوانە، چونكە عێراق بە وڵاتێكی دەریاچەیی دادەنرێت و زۆرینەی ئەو ئاوانەش لە توركیاوە سەرچاوە دەگرن، دەشڵێت،”ھەردوو رووباری دیجلە و فوڕات چیتر وەك رووبار نامێننەوە و لەئێستادا گۆڕاون بۆ دوو كەناڵ كە رێژەیەكی زۆر كەم ئاویان تێدایە”.

عون زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵە ناوخۆییەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، كە سنورداركردنی ھاتنی ئاو بۆ عێراق لە دەرەوەی كۆنترۆڵی ئەوانە، چونكە عێراق بە وڵاتێكی دەریاچەیی دادەنرێت و زۆرینەی ئەو ئاوانەش لە توركیاوە سەرچاوە دەگرن.

ڕاشیگەیاندووە، ھەردوو رووباری دیجلە و فوڕات چیتر وەك رووبار نامێننەوە و لەئێستادا گۆڕاون بۆ دوو كەناڵ، كە رێژەیەكی زۆر كەم ئاویان تێدایە، ھۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، توركیا دەروازەی ھەردوو رووبارەكەی گرتووە و بەنداوی لەسەر دروستكردوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە عێراق لەبەردەم مەترسی وشكە ساڵیدایە و ھاوینی ئەمساڵ رووبەری بەبیابان بوونی زیاتر دەبێتەوە، چونكە لەناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق رێژەیەكی كەم باران باریووە و لە ھەرێمی كوردستانیش تائێستا رێژەكە لەئاستی پێویستدا نییە.

ئاشكراشیكردووە، كە بەنداوەكانی عێراق ھەموویان دەكەونە ھەرێمی كوردستانەوە، لەو ناوچانەش باران بەگوێرەی پێویست نەباریووە و لەو كاتەوەی ئەو پۆستی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی وەرگرتووە، كۆگاكانی ئاوی عێراق لە بەنداوەكاندا گۆڕانكاریان بەسەردا نەھاتووە.

ئیتاڵیا؛سزای زیندانیكردنی 30 ساڵی بۆ قاچاخچێتی كۆچبەران دیاریكرد
پێشت ئیتاڵیا؛سزای زیندانیكردنی 30 ساڵی بۆ قاچاخچێتی كۆچبەران دیاریكرد
كۆسرەت ڕەسول عەلی؛ بەوپەڕی شانازییەوە رزگاركردنی هەولێرمان پێ سپێردرا
دواتر كۆسرەت ڕەسول عەلی؛ بەوپەڕی شانازییەوە رزگاركردنی هەولێرمان پێ سپێردرا
ەیوەندیدار