یەكێتی و پارتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە كۆدەبنەوە



بەمەبەستی تاوتوێكردنی پێشنیازەكان و شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، وابڕیارە سبەینێ‌ شەممە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی لایەنەكان كۆببنەوە.

بڕیارە سبەینێ لە شاری هەولێر هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لەگەڵ دەزگاكانی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری كوردستان كۆببنەوە، بەپێی زانیارییەكانیش، كۆبونەوە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی لەگەڵ ئەو سێ لایەنە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێمە.

دوێنێ‌ پێنج شەممە، دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی كۆبونەوە و دوای تەواوبونی كۆبونەوەش، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی-دا ڕایگەیاند”لە كۆبونەوەكەیاندا لێكتێگەیشتنی باش هەبووە، بەشێوەیەك كە بەشێكی گرنگی ئەو ئاستەنگانەی هەبوون بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن چارەسەركران”.

 

بومەلەرزەیەكی تر توركیای هەژاند
پێت بومەلەرزەیەكی تر توركیای هەژاند
نرخی نەوت و زێڕ دابەزین
دوات نرخی نەوت و زێڕ دابەزین
پەیوەنیدر