لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ یوئاف گڵانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕووسیا چۆتە هاوئاهەنگییەكی بێ پێشینە لەگەڵ ئێران، پشتیوانی خۆی لە بواری مووشە و بەرگری ئاسمانی بۆ تاران پێشنیاركردووە.
ئۆستن دەڵێت:”وەك وەڵامێك بۆ پشتیوانی ئێران، ڕووسیا هاوئاهەنگییەكی سەربازی بێ پێشینەی بۆ ئێران پێشنیاركردووە لە بواری مووشەك و بەرگری ئاسمانی”.
دەسەڵاتدارانی ئەمریكا، تاران بە گواستنەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ مۆسكۆ تۆمەتبار دەكەن، تا ڕووسیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەیدا لە ئۆكراینا بەكاری بهێنێت، مۆسكۆ و تارانیش ئەو تۆمەتە ڕەتدەكەنەوە.
مۆسكۆ لەسەر ئاستە جیاجیاكان ڕایگەیاندووە كە ئەوان تەنیا ئەو فڕكە بێفڕۆكەوانانە بەكاردەهێنن كە لەنێوخۆی وڵاتەكەیاندا دروستدەكرێن.