سالار مەحمود؛ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بەكورد تاوانبارن



ئەندامێكی پێشووی پەڕلەمانی عیراق باسی بێ هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا دەكات لە كاتی ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە، كە كۆمپانیاكانی بەلجیكاو فرەنساو ئەڵمانیا كەرەستەی كیمیاییان بە عیراق فرۆشتوەو هیچ هەڵوێستی نەبووە .

سالار مەحمود، ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی عیراق لەمیانەی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەپەرلەمانی ئەوروپا بابەتێكی پێشكەش كردووە و رەخنەی توندی ئاراستەی یەكێتی ئەوروپا كردووە، كە چاوپۆشی لە تاوانەكانی توركیا دەرحەق بەخەڵكی رۆژئاوای كوردستان و ھەرێمی كوردستان دەكات.

هاوكات باسی بێ ھەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپی كردووە لە كاتی ئەنفال و كیمیابارانی ھەڵەبجە، نەك ھەر ئەوە بەڵكو كۆمپانیاكانی بەلجیكاو فرەنساو ئەڵمانیا كەرەستەی كیمیاییان بە عیراق فرۆشتوەو دواتر وەك چەكی كیمیایی لە كۆمەڵكوژی خەڵكی كوردستان لە تاوانی ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە بەكارھێنرا.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە دۆسیەی ھەڵەبجە لەدادگای باڵای تاوانەكان لە ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ لیستی ناوی كۆمپانیاكان و جۆری تەقەمەنی و كەرەستەكان دیكۆمێنت كران و وەك بەڵگە خرانەروو، كە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی راستكردنەوەی ھەڵەكان ھێشتا لە ئەستۆی كۆمەڵی نێودەوڵەتیە بەتایبەتیش یەكێتی ئەوروپا.

هەر لەو كۆنفرانسەدا باسی لە سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان كردووە، كە چ كاولكاری و كۆمەڵكوژیەكی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دروست كردووە.

كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەپەرلەمانی ئەوروپا لە رۆژانی ٨و ٩ ی ٢٠٢٣/٣ بەستراو و چەندین كەسایەتی جیھانی و ئەندام پەرلەمانی ئەوروپایی بەشداریان كرد و لەلایەن پارتی سۆسیالدیموكرات و پارتی سەوز و چەپەكانی ناو پەرلەمانی ئەوروپا كۆنفرانسەكە رێكخرابوو تایبەت بە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و مەسەلەی كورد.

سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریی دەكات
پێت سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریی دەكات
تیمەكانی شارەوانی سلێمانی ڕێگری لەهەرەسهێنانی شەقامێك دەكەن
دوات تیمەكانی شارەوانی سلێمانی ڕێگری لەهەرەسهێنانی شەقامێك دەكەن
پەیوەنیدر