كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنورییەكان و سبەی ڕۆژی هەینی ئاسمانی هەرێم پەڵە هەوری جیا جیا دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
كەشناسی هەرێم لە ڕاگەینەراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمشەو ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان و دروستبوونی تەمێكی مام ناوەند لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و پێنجوێن و هەندێك ناوچەی گەرمیان لە درەنگانی شەو و تا بەیانی زوو.
ڕاشیگەیاندووە، كە سبەی هەینی ئاسمانی هەرێم پەڵە هەوری جیا جیا دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
هاوكات بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم بەم شێوەیە بووە :
سلێمانی 14.2 ملم
دهۆك دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ 3.9 ملم
بامەرنێ 0.4 ملم
بازیان 9.8 ملم
دەربەندیخان 3.6 ملم
حاجی ئۆمەران 13.8 ملم
هەڵشۆ 5.2 ملم
كەلار 0.4 ملم
كانی ماسی 1.4 ملم
مەیدان 1.2 ملم
سۆران 0.4 ملم