سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، خۆشحاڵ بووم بە كۆبوونەوەم لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەبوزەبی.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات كۆبۆتەوە وپەیوەندییەكانی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستانمان لەگەڵ ئیمارات و چۆنیەتیی فراوانكردنیان لە هەموو بوارەكاندا تاوتوێ كردووە .
ڕاشیگەیاندووە، هەر لەو دیدارەدا دەربارەی چەندین پرسی جیێ بایەخی هاوبەش، بیروڕایان گۆڕییەوە.