لە هەریمی كوردستان 450 خویندنگە دروست دەكرێن



سۆران عومەر پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە كۆی ئەو هەزار خوێندنگەیەی گرێبەستی دروستكردنی كراوە لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی چین لەگەڵ عیراق، 450 خوێندنگەی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دروستدەكرێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن سۆران عومەرەوە بڵاوكرایەوە”لەگەڵ لیژنەی وەبەرهێنانی پەرلەمان ڕێكەوتن كراوە، پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك پرۆژەكانی قۆناغی یەكەمی ڕێكەوتنی چینی بیانگرێتەوە كە خۆی لە دروستكردنی 1000 حوێندنگەدا دەبینێتەوە لە هەموو پارێزگاكانی عیراق و پشكی هەرێمی كوردستانیش 450 خوێندنگە دەبێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”قۆناغی دووەمی ئەو پرۆژەیە دروستكردنی 3000 خوێندنگە دەبێت كە لە 15ی ئایاری 2023 لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە ڕادەگەیەنرێت و پشكی هەرێمی كوردستانیش 450 خوێندنگەی تر دەبێت، هەر پارێزگایەك 150 خوێندنگەی بەردەكەوێت”.

بە وتەی سۆران عومەر”وابڕیارە قۆناغی یەكەم و دووەم لەماوەی ئەمساڵدا جێبەجێ‌ بكرێن، دواتر قۆناغەكانی تر لە گرێبەستی عیراقی چینی كە دروستكردنی 8000 خوێندنگە لە هەموو پارێزگاكانی عیراق دەگرێتەوە”.

یۆڤی یاریی بە پۆگبا ناكات
پێت یۆڤی یاریی بە پۆگبا ناكات
مەلا مەزهەر خۆراسانی؛ ڕۆژی جلی كوردی پیرۆزتان بێت ئەو ڕۆژە مەزنە من نامەوێت بەفلسێكی سوتاو
دوات مەلا مەزهەر خۆراسانی؛ ڕۆژی جلی كوردی پیرۆزتان بێت ئەو ڕۆژە مەزنە من نامەوێت بەفلسێكی سوتاو
پەیوەنیدر